٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٣٠
بەنگلادش یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای پارتی کۆمەڵی ئیسلامی لە سێدارە دا

بەنگلادش شەوی یەکشەممە میرقاسم عەلی یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای پارتی کۆمەڵی ئیسلامی کە یەکێک لە گەورەترین پارتەکانی ئەم وڵاتەیە، بە تۆمەتی تاوانکاری جەنگی لە ڕەوتی شەڕی سەربەخۆیی ساڵی 10971 لە پاکستان، ئیعدام کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز لە داکا، ئەم هەوڵەی بەنگلادش  لەوانەیە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی موسوڵمانانی لایەنگری ڕێبەری لە سێدارە دراو بێت .

میر قاسم عەلی شەست و سێ ساڵان  دابین کەری ماڵیی  پارتی کۆمەڵی ئیسلامی بە تاوانی کوشت و بڕ، بەدیل گرتن و ئەشکەنجەدان و دنەدانی ئایینی لە ڕەوتی شەڕی جیایی خوازانە لە پاکستان، لە سێدارە دراوە.

ئەنیس ئەلحەق، وەزیری یاسای بەنگلادش بە ڕویتەرزی وتووە کە قاسم عەلی کاتژمێر دە و نیوی شەوی ڕابردوو لە سێدارە دراوە.

ئەم لەسێدارە درانە لە جەنگەی  زنجیرە پەلامارگەلێک ڕووی داوە کە توندترینیان یەکی ژانیڤەری ڕووی دا و بەپێی ئەو پەلامارە کەسانی چەکدار بە ڕۆیشتن بۆ نێو کافەیەک لە بەشی دیپلۆماتیکی داکا بیست بەرتیلیان کوشت  کە زۆربەیان  هاوڵاتی بیانی بوون  ...

کۆتایی کورتە نامە/310